بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئامێنە غوڵام وەیسی ڕایگەیاند: خانمانی وەرزشوانی پارێزگا لە ساڵی 1402 زیاترین بەشدار بوونیان لە کێبڕکێیە جیاوازە نێودەوڵەتی، ئاسیای و جیهانییەکان هەبووە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە خانمانی کوردستانی 35 جار چوونەتە کێبڕکێی نێودەوڵەتی و 22 میدالیایان بەدەست هێناوە، وتی: نیوەی میدالیا بەدەست هاتووەکانی پارێزگا لە ئاستی نەتەوەیی لە ساڵی ڕابردوو لە لایەن خانمانەوە بەدەست هاتووە.
Your Comment